ئابووری

پێشه‌وا هه‌ورامانى: به‌غدا كێشه‌ى پاره‌ى هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشه‌وا هه‌ورامانى: به‌غدا كێشه‌ى پاره‌ى هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا كێشه‌ى كه‌مى پاره‌ى كاشى هه‌یه‌ و داواى كردووه‌ كه‌مێك دان به‌خۆماندا بگرین.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویست لە لایەن حکومەتی عیراق نەنێردراوەو، کێشەکە قورس نییە و چارەسەر دەکرێت".

وتیشى "حکومەتی فیدراڵ داوای کەمێک کاتی کردووە بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست و پێیان راگەیاندوین کەمێک دەرفەتمان پێ بدەن، کێشەکە قورس نییە و بە زوویی چارەسەر دەکرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێویسته‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕى 120 ملیار دینارى داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، به‌ڵام نه‌یكرد و هێنده‌ى تر مووچه‌ى مانگى هه‌شت دواكه‌وت.

ع
Qaiwan
Qaiwan