گێتی
مهسعود پزیشكیان: ترسم له خهڵكى ئێران ههیه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند، لە ئەمهریکا و ئیسرائیل ناترسم بهڵكو لە شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆیی دەترسم، ئێمە ئەگەر یەکگرتوو بین بەسەر کێشەکاندا سەردەکەوین.
مەسعود پزشکیان، سهرۆك كۆمارى ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە شارى ئیسفەهان رایگهیاند "ئەگەر لە کارەکاندا سەربکەوین ئەنجامی بەڕێوەبەرایەتیی دروستە و ئەگەریش شکست بهێنین هەر ئەنجامی بەڕێوەبەرایەتیی بووە".
ئهوهشى خستهڕوو "ئێمە لەسەر زێڕ خەوتووین بەڵام برسیمانە، تاوانبار ئێمەین، بەرپرسان، سیاسەتوانان و یاسادانەرانن، تاوانبار ئەمهریکا نییه".
وتیشى "ئەبێ خەڵک ئەوە باوەڕ بکەن کە دەمانەوێت خزمەتیان پێبكەین نەک دەسەڵاتداری بکەین، ئەبێ بە بڕوا و بیرەوە بڵێین کە دەمانەوێت خزمەتگوزار بین نەک هەر دروشم بێت و کڵاو لەسەر خەڵک بنێین و کارێکی دیکە بکەین".
باسى لهوهشكرد "لە ئەمهریکا و ئیسرائیل ناترسم بهڵكو له کێشە و شەڕی ناوخۆیی دەترسم، ئەگەر پێکەوە یەکگرتوو بین بەسەر هەموو کێشەکاندا سەردەکەوین و ئەگەر به شەڕ بێین پێویستی بە ئەمهریکا و ئیسرائیل نییە، خۆمام خۆمان دەڕووخێنین".
ع
بیروڕا



