راپۆرت
بازاڕه‌كانى كوردستان پڕكراون له هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوو، به‌هۆى گرنگیدان به هه‌نارى جۆرى ئه‌مه‌ریكى له هه‌رێمى كوردستان، له ئێستادا زۆرینه‌ى ئه‌و هه‌ناره‌ى له بازاڕدایه له جۆرى ئه‌مه‌ریكییه و به‌هۆیه‌وه هه‌نارى ناوخۆ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه، جوتیارێكیش باس له هۆكاره‌كه‌ى ده‌كات.
هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى جیاوازه له هه‌نارى ناوخۆ، هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى به‌هۆى جۆره‌كه‌ى، كه‌متر تووشى نه‌خۆشى و خراپبوون و گه‌نیو ده‌بێت كه زۆرینه‌ى باخه‌وانه‌كان له ماوه‌ى مانگى هه‌شت و نۆ رووبه‌ڕووى باخه هه‌ناره‌كه‌یان ده‌بێته‌وه بۆ هه‌نارى ناوخۆ، به‌ڵام هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى كه‌متر تووشى ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى به‌هۆى ئه‌وه‌ى زوو سور ده‌بێت و ئاماده ده‌بێت بۆ بازاڕ، بۆیه به‌شێك له باخه‌وانان له 10 ساڵى رابردوو گرنگییان به‌و جۆره هه‌ناره داوه.
محه‌مه‌د عه‌لى، كارى كڕین و فرۆشتنى باخى هه‌نار ده‌كات ئه‌و به مه‌ودا میدیاى وت "هه‌نارى جۆرى ئه‌مه‌ریكى زۆر بووه، به‌شێك له باخه‌كان بوونه‌ته هه‌نارى جۆرى ئه‌مه‌ریكى، ئه‌م هه‌ناره خراپبوون و تووشبوونى به نه‌خۆشى زۆر كه‌مه، زوو ئاماده ده‌بێت بۆ بازاڕ له رووى پێگه‌یشتن، له عه‌لوه‌كانیش واى لێ هاتووه زۆرترین خواستى له‌سه‌ره، هه‌ناره‌كه له ناوه‌وه زوو سور ده‌بێت و ئاوداره و به‌هۆى جۆره‌كه‌شى، سروشتى وایه سوره، پێچه‌وانه‌ى هه‌نارى ناوخۆ كه دره‌نگ سور ده‌بێت و رێژه‌ى سوربوونى كه‌مه به‌راورد به هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "راسته له عه‌لوه‌كان خواست له‌سه‌ر هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى هه‌یه، له كاتى پێگه‌یشتنى كه كۆتایی مانگى نۆیه، یه‌ك كیلۆ له‌نێوان 900 بۆ 1100 دینار ده‌كات، به‌ڵام هیچكات تامى هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى و هه‌ر جۆرێكى تر‌ى هه‌نار، ناگاته تامى هه‌نارى ناوخۆ، ئه‌و چێژه‌ى كه له‌هه‌نارى ناوخۆ هه‌یه، له هه‌ناره‌كانى تر نییه".
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى زیاتر له‌لایه‌ن ده‌ستگێڕه‌كان و ئه‌وانه‌ى كارى فرۆشتنى هه‌نار ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى عه‌لوه‌كان، خواستى له‌سه‌ره، هه‌نارى ناوخۆ به‌راورد به هه‌نارى ئه‌مه‌ریكى ناكرێت، هه‌نارى ناوخۆ هه‌یه له سه‌ره‌تاى پێگه‌یشتنى تا ته‌واوبوونى كیلۆى 1000 بۆ 1100 دینار ده‌كات و به‌رده‌وامیش له ده‌ره‌وه كیلۆى 1500 دیناره، زۆرجاریش گرانتره".
به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان ساڵانه سه‌رو 100 هه‌زار تۆن هه‌نارى زۆر باشى هه‌یه، ته‌نها له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه كه باشترین جۆرى هه‌نارى هه‌یه، به‌رهه‌مى ساڵانه له‌نێوان 25 هه‌زار بۆ 30 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت و زۆرترین خواستیش له‌سه‌ر هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌یه.
ع
بیروڕا



