گێتی
خهڕازى: ئێران زۆرهملێ و سهپاندن قبووڵ ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی پهیوەندییە دەرەکییەکان و ئەندامی مەکۆی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات له ئێران رایگهیاند، کۆماری ئیسلامیی دەیەوێت دانوستان بکات بەڵام زۆرەملێ و سەپاندن قبووڵ ناکات.
کەمال خەڕازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی پهیوەندییە دەرەکییەکان رایگهیاند "هەر بەو هۆکارە بوو کە عهلى خامنهیی، ڕێبەری باڵاى شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی ناڕاستەوخۆی قبووڵ کرد، چونکه هەر لە سەرەتاوە گومانی هەبوو کە بەڕاستی ئەمهریکا بیەوێت دانوستانێکی جیدی بە پێی بنەماکانی زاڵ بەسەر دانوستانی سیاسی ئەنجام بدات".
وتیشى "ئەگەر دانوستاندا لایەنێک بیەوێت پشت بە زۆر ببەستێت یان ئامێری دیکە بەکار بهێنێت تا ئەنجامی دانوستانەکان بەسەر لایەنی دیکە بسەپێنێت ئەو دانوستانە شەرافەتمەندانە نییە، ئێمە بینیمان کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی دانوستاندا هێرشی سەبازیی کردە سەر ئێران و ئەوروپیەکانیش بەڵێنەکانیان نەبردە سەر کە بۆ خۆی پێچەوانەی بنەماکانی ئەدەبیاتی دیپلۆماسییە".
ئهوهشى خستهڕوو "سیاسەتی ئێمە بەردەوام روون بووە و بە پێی فتوایەک کە رێبەر داویەتی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چەکی کوشتنی بەکۆمەڵ حەرامە بەڵام ئەوان پێیان وایە کە ئەو سیاسەتە راستەقینە نییە و لەوانەیە ئێران رۆژێک لە رۆژان بیەوێت چەکی ئەتۆمی چێ بکات".
ع
بیروڕا



