کوردستانی
"هه‌سه‌ده ده‌بێته سێ فیرقه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریی سوریا"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا
سه‌رۆكى شاندى دانوستانكارى رۆژئاواى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌سه‌ده ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ى سێ فیرقه‌دا خۆى بخاته سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگریی سوریا.
فەوزە یوسف، سەرۆكی شاندی دانوستانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەیەدە رایگه‌یاند "هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەیە لە چوارچێوەی سێ فیرقەی سەربازیدا خۆی رێكبخاتەوە وەك هەنگاوی یەكەم بۆ ئه‌وه بچێته سه‌ر سوپای سوریا".
وتیشى "لیژنەی سەربازیی هەسەدە دانیشتنی فەرمی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سوریا لە دیمەشق ئەنجام داوە بۆ وردەكاریی زیاتر لەسەر گرێدانەكە، لایەنە هونەری و كارگێڕی و تەكنیكییەكانی ئەو پرۆسەیە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گرێدانی هەسەدە بە سوپای سوریاوە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر سوریا بەگشتیی دەبێت، چونكە بوونی هەسەدە لەناو سوپادا ئاماژەیە بەوەی سوپای سەرجەم سوورییەكانە بەبێ جیاكاری و ریزپەڕی و بەهەموو پێكهاتەكانەوە لە خۆ دەگرێت".
ع
بیروڕا



