گێتی
بازرگانێک لە زیندان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بازرگانێکی سوری لە زیندانی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە شاری داگیرکراوی عەزازی رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا و رووداوەکەش ناڕەزایی و تووڕەیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە "بازرگانەکە ناوی ( فادی ئەلنایس)ەو دوای درووستبوونی کێشە لەگەڵ سەرکردەیەی یەکێک لە گرووپەکان بەناوی (موعتەسەم حەسەنۆ) دەستگیراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە زیندان ئەشکەنجەیەکی زۆریانداوە و فشاریان لێکردووە تاوەکو موڵک و ماڵەکەیان رادەستبکات بەڵام گیانی لەدەستداوە".
ب ح

بیروڕا