کوردستانی

سیپان حه‌مۆ: به‌ یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یین هه‌سه‌ده‌ تێكه‌ڵ به‌ سوپاى سوریا بكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیپان حه‌مۆ: به‌ یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یین هه‌سه‌ده‌ تێكه‌ڵ به‌ سوپاى سوریا بكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی هەسەدە رایگەیاند، ئامادەن لە ئەگەری قبووڵکردنی شوناس و پێگەی هەسەدە، بەشداریی له‌ تێكه‌ڵبوون و ئاوێتەبوون لە سوپاى سوریا بن.

سیپان حەمۆ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو به‌ هەسەدە رایگەیاند "هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ ئامادەن لە ئەگەری قبووڵكردنى شوناسی هەسەدە تێكه‌ڵى سوپاى سوریا بن، بەو مەرجەی کە بەپێی رێزنان لە شوناس و خەباتی هەسەدە بێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی سوریا بپارێزرێت و هەنگاوە سەرەتاییەکانی دیمەشق چارەنووسی ئەو تێكه‌ڵبوونه‌ دیاری دەکات".

وتیشى "هەسەدە هێزێکی نیشتمانیی گشتگیرە و لە سەردەمێکدا کە سوریا بە هۆی شەڕ و ململانێی مەزهەبی و ئیتنیکی بە ئاراستەی دابەشبووندا دەڕۆیشت، هێزەکانی ئێمە بە خەبات و سیاسەتی خۆیان پڕۆژەی نیشتمانیان پاراست و یەکگرتوویی خۆیان سەلماند و هەر بۆیە ئەوڕۆکە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی سوریا (عەرەب، سوننە، کورد، درۆزی، عەلەوی، مەسیحی) و تەنانەت دیمەشق په‌یوەندیی و هاوکاریی چڕوپڕی هەبێت".

شایانی باسە لیژنە ئەمنی و سەربازییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا 13ی تشرینى یه‌كه‌م لە دیمەشق لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی کاتی سوریا دیداریان کرد و گفتوگۆ له‌ باره‌ى دۆسیە ئەمنی و سەربازییەکانیان كرا.

ع
Qaiwan
Qaiwan