عیراقی

هەواڵگری عیراق و ئاسایشی سلێمانی قەناسی باشوور دەستگیر دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵگری عیراق و ئاسایشی سلێمانی قەناسی باشوور دەستگیر دەكەن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد "بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئەو چەكدارەی رێكخراوی داعشیان دەستگیركردووە، كە بە "قەناسی باشوور" ناسرابوو.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عیراق، ئاژانسەكە بەیاننامەیەكی لەبارەی پرۆسەی دەستگیركردنەكە بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە "مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری عیراق، بە هاریكاری هێزێكی ئاسایشی سلێمانی لە پرۆسەیەكی هەواڵگریی هاوبەشدا توانییان یەكێك لە تیرۆریستە داواكراوانی داعش دەستگیربكەن".

بەوتەی ئاژانسی هەواڵگری عیراق  "ئەو كەسەی دەستگیركراوە، بە  قەناسی باشوور ناسراوە و لە ( ویلایەتی باشور ، كەرتی فاروق) ی رێكخراوی داعش كاری كردووە، لە ناوچەی بەحیرات و جەرف لە باشوری عیراق چەكی قەناسی دژی هێزە ئەمنییەكان بەكارهێناوە".

ئاژانسی هەواڵگریی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی ئاژانسی "ئەعماق"ی رێكخراوەكە بڵاویكردوەتەوە و لە رێگەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانەوە لەگەڵیدا، دانیناوە بە بەشداریكردن لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی لەعیراق".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان