راپۆرت
هەڵپەساردنی بەشێک لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
داخستنی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی چەرموی قەزای چەمچەماڵ ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکە و بەشەکەوە، سەرۆکی زانکۆکەش رایدەگەیەنێت بەشەکە بە یەکجاری دانەخراوە بەڵکو هەڵپەسێردراوە بۆ ماوەی ساڵێک، هەروەها مامۆستایەکی زانکۆکە دەڵێت "هاوڵاتییانی چەمچەماڵ ناڕازین بەو بڕیارە فشارێکی زۆریان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە".
"بابەتەکەمان گەیاندووەتە لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان"
دکتۆرە نیکولا ئەشرەف نامیق شاڵی، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبەردنی سامانی سروشتی لە زانکۆی چەرمو بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری داخستنی بەشەکە دراوە بە یەکجاری، ئێمە وەک مامۆستایانی زانکۆکە و مامۆستایانی بەشەکە چەند جارێک لەسەر ئەو پرسە یاداشتمان داوە بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڵام وەڵامان نەدراوەتەوە هۆکارەکەشی بۆ تەندروستی دەگەڕێتەوە کە تووشی کۆرۆنا بووە".
"هاوڵاتییانی چەمچەماڵ ناڕازین بەو بڕیارە فشارێکی زۆریان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە، ئێمەش چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین" دکتۆرە نیکولا ئەشرەف وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە ئەم بابەتەمان گەیاندووەتە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستانیش، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش قسەی خۆی بکات و بڕیاری خۆی بدات".
"بەشەکە بە یەکجاری دانەخراوە"
هاوکات دکتۆر سەڵاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی چەرمو لەسەر هەمان پرس بۆ مەودا میدیا وتی "بەشەکە بە یەکجاری دانەخراوە تەنها بۆ ماوەی ساڵێک هەڵپەسێردراوە لەبەر ئەوەی بەشی زمانی کوردی بەشێکی دووبارەیە، بۆیە بۆ خوێندنی ئەمساڵ بەشەکەمان هەڵپەساردووە".
"لە داهاتوودا بەشێک دەکەینەوە کە کلتور و مێژوو و جوگرافیای و فەرهەنگی نەتەوەکەمانی تیادا رەنگبداتەوە" سەرۆکی زانکۆی چەرمو رایگەیاندووە.
"بەشی زمانی کوردی هەڵپەسێردراوە"
لەسەر هەمان بابەت رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بۆ مەودا میدیا ئەوەی خستەڕوو "سەرۆکی زانکۆی چەرمو پێ راگەیاندووین بەشەکە داناخرێت بەڵکو هەڵپەسێردراوە بۆ ساڵی داهاتوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێکە هەڵپەسێردراوە بۆ دیراسەکردنی زیاتر و ئامادەکردنی پڕۆپۆزڵێک لەلایەن بەشی کوردییەوە بە وەرگرتنی رای پسپۆڕان و شارەزایان بۆ زیاتر ناساندنی زمان و کلتوری کورد بە جیهان لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی".
زانکۆی چەرمو یەكێكە لە زانكۆ حكومییەکانی پارێزگای سلێمانی کە كەمپی سەرەكی لە شارۆچكەی چەمچەماڵە و چەندین بەش لەخۆ دەگرێت، بە یەکێک لە زانکۆ گرنگەکانی کوردستان دادەنرێت و چەندین خوێندکار لەم زانکۆیە بڕوانامەی بەدەستهێناوە.
س.س