کوردستانی

رەگەزنامە هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەگەزنامە هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بە مەبەستی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی رۆتین هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صورە قید) دەستبەكاربووە.

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە " لەمەودوا هاوڵاتیان بۆ ئەم مەبەستە ناچنە بەغدا و لە هەولێر كارەكانیان رایی دەكرێت".

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەولێر:..

بە مەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صورە قید) لە رێكەوتی 16/9/2020 دەستبەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتیان پێشتر پێویست بوو سەردانی بەغدا بكەن لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی خۆشەویست.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان

Qaiwan
Qaiwan