کوردستانی

تەندروستیی گەرمیان هەواڵێکی خۆش رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی گەرمیان هەواڵێکی خۆش رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

تەندروستیى گەرمیان رایدەگەیەنێت دوای راوەستانی کارەکانی بە کاریگەریی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی گشتی کەلار کرایەوە، ئاماژە بەوەشکراوە نەشتەرگەری جیاوازی تیادا ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیى گەرمیان رایگەیاند "دوای راوەستانی کارەکانی بە کاریگەریی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی، جارێکی تر بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی گشتی کەلار کرایەوە، هەروەها بۆ لەمەودوا ھەفتانە لە رۆژانی یەکشەمە ھەتا چوارشەممە نەشتەرگەریی جیاوازیی تێدا ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەبەوەشکراوە "بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بەردەوامە لە کارەکانی کە تایبەتە بە نەشتەرگەریی حاڵەتە خێرا و فریاگوزارییەکان".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال