کوردستانی
پۆلیسی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو كەسی بە نەتەوە سورییان دەستگیركردووە كە مۆبایلی زیرەكیان لە دەستی منداڵان رفاندووە.
وەك پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا باسی كردووە "دوو تۆمەتبارەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی رۆژهەڵات لە پۆلیسی هەولێر دەستگیركراون و ناویان (ش. ع. ق. ) و (ح. ع. ی.) ە، لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر، بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان دزیوە و لە دەستی منداڵان رفاندویانە".
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو دوو كەسە بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیركراون، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران و دراونەتە دادگا".
پۆلیسی هەولێر، هاوڵاتیانیش ئاگادار دەكاتەوە "هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێ كراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی رۆژهەڵات بكات".

بیروڕا