کوردستانی

گەشتە راستەوخۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەم وڵاتە دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتە راستەوخۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەم وڵاتە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 لە رۆژی 26ی ئەیلولی 2020 گەشتی راستەوخۆی  هەولێر - تورکیا لەسەر هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین دەست پێدەکاتەوە، هەروەها گەشتی نێوان سلێمانی - تورکیا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە.

شیلان ئارام، کارمەند لە کۆمپانیایەکی گەشتیاری بە مەودا میدیای راگەیاند "گەشتی تورکش ئێرلاین دەست پێ دەکاتەوە و لە رۆژی 26ی ئەیلولی 2020 گەشتی راستەوخۆی  هەولێر - تورکیا لەسەر هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین دەست پێدەکاتەوە و هەفتانە سێ رۆژ گەشت هەیە (شەممە- سێشەممە- پێنجشەممە)".

لە بارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی - تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "لە 1ی تشرینی یەکەمی 2020 گەشتی راستەخۆی نێوان سلێمانی - تورکیا دەستپێدەکاتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan