راپۆرت
پارتی؛ یەكگرتووی ئیسلامی دەخاتەوە باوەشی خەڵك
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
رۆژی دووشەممە 2020/9/21، سەباح باپیر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک كشانەوەی حزبەکەی لە حكومەتی خۆجێی دهۆك راگەیاند. باپیر وتی "بەهۆی واژۆکردنی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتووەوە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێكردووین یان دەبێت ئیمزاكانتان بكشێننەوە یاخود دەبێت لە حكومەتی خۆجێی دهۆك بكشێنەوە، یەکگرتووش دواجار بڕیاریدا لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک بکشێتەوە".
هەلز بۆتانی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە راپۆرتێكی ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە روونیكردەوە "یەكگرتوو بەگوێرەی رێككەوتنێك لەگەڵ پارتی بەشداری لە حكومەتی خۆجێی دهۆك كرد، كە 25 پۆستی پارێزگاكەی پێبدرێت، بەڵام تەنها 18 پۆستیان داینێ". هەروەها وتی "حزبی فەرمانڕەوا لە ناوچەكە وابیردەكەنەوە یەكگرتوو بە مەبەست دژایەتیان بكات، ئێمە وەك یەكگرتوو هیچ كێشەیەكی تایبەتمان لەگەڵ ھیچ حزب و لایەنێک نییە و دژایەتی هیچ حزب و لایەنێكیش ناكەین، بەڵكو رەخنە لە نادادییەكانی دەسەڵات دەگرین، پارتیش ئەوە قبوڵ ناكات و دەڵێت مادام بەشداریی دەسەڵاتن دەبێت بێدەنگ بن".
"25 ساڵە بەرگەی فشاری پارتیمان گرتووە"
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی وت "25 ساڵە یەكگرتوو بەرگەی هەموو فشارێكی گرتووە، بارەگایان سوتاندووین هەر پشوومان درێژ بووە، ئەندامەكانمان دەگیرێن و دەكوژرێن هەر پشوومان درێژ بووە، ئەمجارەش فشاریان لێكردین ئیمزاكانمان بكشێنینەوە، بەڵام ئیرادەمان بەهێز بوو و تەسلیم نەبووین، هەمیشەش هەر لەبەرەی خەڵك دەمێنینەوە و تەسلیمی هیچ لایەنێك و حزبێك نابین".
"یەكگرتوو زیان و خەڵك قازانج دەكات"
یەكگرتووەكان ئەو مامەڵەیەی پارتی بە مامەڵەیەكی حزبی و دوور لە پرۆسەی دیموكراسی دەبینن و بە تێكەڵكردنی دوو پرسی لەیەك جودا وەسفی دەكەن، بڕیارەكەی خۆشیان بە كشانەوەیان لە حكومەتی خۆجێی دهۆك بە زیانی حزب و بەرژەوەندیی میللەتی دەزانن.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند "بابەتەكان لەلایەن پارتییەوە تێكەڵكراوە، راستە لە حكومەتە خۆجێییەكانی كوردستان بەشدارین، بەڵام لە حكومەتی هەرێم ئۆپۆزیسیۆن بوونمان هەڵبژارد، بۆیە نابێت بابەتی پەرلەمان و پارێزگاكان تێكەڵ بەیەك بكرێن، بەشداریكردنی یەكگرتوو لە حكومەتی خۆجێی دهۆك بەمانای ئەوە نایەت ئیتر بێدەنگ بین لە بەرانبەر پێشێلكارییە یاساییەكان و پیشتگوێخستنی مافە رەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".
هەروەها وتیشی "خۆ ئێمە بەردمان نەگرتووەتە كەعبە، تەنیا فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان ئەركێكی یاسایی ئەنجامداوە، هەستاوین بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانمان سەبارەت بە بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران كە بابەتێكی قورسە و پێویستە لەسەر حكومەت وەڵامی نوێنەرانی هاوڵاتیان بداتەوە لە پەرلەمانی كوردستان".
"یەكگرتوو نابەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پارتی دەكات"
دكتۆر رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە راپۆرتەكەی ئینستتیوتی نارین دەكات و دەڵێت "پرسی كشانەوەی یەكگرتووی ئیسلامی لە حكومەتی خۆجێی پرسێكی تەواو سیاسییە، چونكە پارتی و یەكگرتوو رێككەوتنیان هەبووە لە حكومەتی خۆجێی دهۆك، بەڵام یەكگرتوو نابەرپرسانە مامەڵەی كردووە و رەچاوی بارودۆخی ناوخۆیی و هەرێمی نەكردووە و هەستاوە بە كۆكردنەوەی ئیمزا لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كشانەوەی متمانە لە سەرۆكی ئەو حكومەتەی كە خۆیان بەشێكن لێی، بێگومان ئەوەش دووفاقیە لە هەڵوێستی سیاسیان".
ئەوەشی روونكردەوە "یەكگرتوو خۆیان باش ئاگاداری دۆخەكەن، دەزانن حكومەت لە قەیراندایە و هەر ئەوەندەی لە توانادایە، پێشتریش وەزیری دارایی بانگكراوەتە پەرلەمان و هەموو پرسیارێكی ئاراستە كراوە، ئەوە جگە لەوەی یەكگرتوو خۆی شەریكی دەسەڵاتە. لەڕووی یاساییشەوە ناكرێت پێكەوە داوای بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بكرێت، بەڵكو بەپێی یاسا دەبێت بەجیا بانگبكرێنە پەرلەمان، ئەوان كەوتنە ناو ئەو هەڵە یاساییەوە".
بەشێك لە چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان، پارتی هەمان سیناریۆی ساڵی 2015 دووبارە دەكاتەوە، كاتێك پەرلەمان ویستی متمانە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان وەربگرێتەوە، پارتی پەرلەمانی داخست و سەرۆكی پەرلەمانی ناردەوە ماڵ و رێككەوتننامەكەشی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوەشاندەوە. لە بەرانبەردا، ئەو هەڵوێستەی یەكگرتووی ئیسلامی بە هەڵوێستێكی بەرز دەنرخێنن و بە نەچوونە ژێرباری فشارەكانی پارتی ناوی دەبەن.
خ.غ