راپۆرت
سەری ملیۆنان دۆلار دەكات.. سەركردە نوێیەكەی داعش كێ یە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خەڵاتێكی گرانبەهای تەرخانكردووە كە دەگاتە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار، بۆ هەر كەسێك زانیاری بدات كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی سەركردە نوێیەكەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی.
سەركردە نوێیەكەی داعش چەند ناوێكی هەیە
پێگەی (خەڵات لەپێناو دادپەروەری) كە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكایە بڵاویكردەوە "حاجی عەبدوڵا كە تێوەگلاوە لە رشتنی خوێنی مەدەنی و كەسانی بێتاوان لەلایەن وڵاتەكەیانەوە داواكراوە".
ئەو كەسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا باسی دەكات سەركردە نوێیەكەی داعشە، كە ناوی نراوە حاجی عەبدوڵا، بەڵام لە راستیدا ناوی محەمەد سەعید عەبدولرەحمان مولا یە، بە رەگەز عیراقییە.
مولا ناوی دیكەش بەكاردەهێنێت وەكو ئەبوعومەر توركمانی و عەبدولئەمیر محەمەد سەعید، ئەو لە ساڵی 1976 لە موسڵ لەدایكبووە.
دوای كوژرانی بەغدادی حاجی بووە كەسی یەكەمی داعش
هەرچەندە زۆر لەبارەی سەركردە نوێیەكەی داعش نازانرێت یاخود بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام ئەوە دەزانرێت كە دوای كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە پرۆسەیەكی ئەمەریكادا لە ساڵی 2019 لە باكوری رۆژئاوای سوریا، مولا بووە كەسی یەكەمی داعش.
مولا پێش ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بكات فەرماندەی قاعیدە بووە
مولا پێش ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بكات ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە بووە، پێشتر ئەمەریكا خەڵاتێكی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ هەر كەسێك دانابوو كە زانیاری لەبارەی حاجی عەبدوڵا بدات، بەڵام ئەوكات تەنها فەرماندەیەكی رێكخراوی قاعیدە بوو، دواتر كە بووە كەسی یەكەمی داعش بەهای ئەو خەڵاتە زیادیكرد كە بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی حاجی عەبدوڵا تەرخان دەكرێت.
دەستی باڵای هەبووە لە كۆمەڵكوژی ئێزدیەكاندا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت مولا یەكێكە لە پلاندارێژەرە سەرەكییەكانی داعش لەئەنجامدانی كوشتن و رفاندن و سەربڕیندا بەتایبەتیش دژ بە ئێزدییەكان كە داعش لە ساڵی 2014 هێرشی كردە سەر شنگال و هەزارانی لێ كوشتن و هەزارانیشی لێ رفاندن.
هەرچەندە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و سوریا لە بەهاری 2019 تێكشكێندرا و هیچ خاكێكی لەژێر دەسەڵاتدا نەما وەكو دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام ئێستا باس لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی مەترسییەكانی داعش دەكرێت و ئەو رێكخراوەش لە چەند ناوچەیەكی عیراق و سوریا و جیهان دەستی بە كردەوە تیرۆریستییەكانی كردووەتەوە.