عیراقی

ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە دوو هەزار و 376 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 804کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 376 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 804کەسیش چاکبوونەتەوه، لەو ژمارەیەش 40 کەس گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 379 هەزار و 780 کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 735 کەس گیانیان لەدەستداوە و 328 هەزار و 97 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب