گێتی
گرۆسى: ئێران ده‌بێته خاوه‌نى 10كڵاوه‌ى ئه‌تۆمی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، زانستی تەکنیکی ناوه‌كى ئێران لەناو نەچووە، ده‌شڵێت، هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ده‌ده‌ین.
رافائێل گروسی، بەڕیوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگه‌یاند "رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تواناى خۆی بۆ دیپلۆماسی لە دەستداوە و ئەمە من نیگەران دەکات، بۆیه ناچارم چارەسەریی کێشەکان بخەمە پێشینه‌ى كاره‌كان".
وتیشى "ئەگەرچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باس لە لەناوبردنی بنکە ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران دەکات، بەڵام زانستی تەکنیکی ئێران لەناو نەچووە و ئەو سانتریفیوژانەی کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم سودى لێ وەردەگیرا، دەکرێ نۆژەن بکرێنەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سەرەڕای بوونی نزیکەی 400 کیلۆ یۆرانیۆمی پیتاندراوی سەرو لەسەدا 60ه ئەگەر ئەم شێوازه درێژەی هەبێت ئێران ماددەی پێویستی دروستكردنى نزیکەی 10 بومبى ئەتۆمی هەیە".
ع
بیروڕا



