ئابووری

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 120 ملیار ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاره‌ سبه‌ینێ 120 ملیار ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم دواى دوو هه‌فته‌ى داهاتى ناوخۆ بۆ مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاكانى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "بڕیاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕى 120 ملیار دینار له‌ داهاتى ناوخۆ بۆ مانگى هه‌شت بخاته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق".

هاوكات سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیارى ناردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شت بدرێت.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان بڕیار وایه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌رێم ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ ناردنى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غدا دواخستووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌غدا ئاماده‌ نه‌بووه‌ مووچه‌ى مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ بكات.

له‌ ئێستادا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌مانگى 11، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan