راپۆرت
ماوەی دوو رۆژە سەركردەیەكی حزبێكی كوردستان ون بووە و پۆلیسش زانیاریی لەسەری نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
محەمەد عەوڵا رەسوڵ ناسراو بە مامۆستا محمد گرتکی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن هاوپەیمانی نیشتمانی لە رۆژی پێنجشەممەوە و ونبووە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی نیشتیمانییش رایدەگەیەنێت گومانیان لە هیچ کەسێک نییە، چونکە کێشەیان لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە.
"ئێمە گومانمان لە هیچ کەسێک نییە"
جەلال ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستا محەمەد عەوڵا رەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری راپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەوە لە ماڵ دەرچووە و هیچ هەواڵێکی نییە و مۆبایلەکەشی داخراوە، دواتر ئێمە بە هەموو رێگەیەک هەوڵماندا بۆ سۆراخکردنی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک نییە لەبارەیەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی ئێمەی نیگەران کردووە ئێمە وەک هاوپەیمانیی نیشتیمانی کیشەمان لەگەڵ هیچ دەستە و حزب و لایەنێکی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش نییە، هەروەها مامۆستا محەمەدیش خۆی کەسایەتییەکی دیاری شاری رانیەیە بەپێی وتەی خێزانەکەشی هیچ کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ کەس نییە".
"ئێمە گومانمان لە هیچ کەسێک نییە، چونکە کێشەمان لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە، هەروەها تەنیا ئەوەمان لەبارەوە زانییوە بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان کە رۆژی پێنجشەممە لە سنووری سەنگەسەر پەڕیوەتەوە ئیتر دوای ئەوە هیچ زانیارییەکامان دەست نەکەوتووە"، جەلال ئەحمەد وای وت.
"هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە"
هەر لەسەر هەمان پرس مەودا میدیا پەیوەندی بە شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین کرد لە وەڵامدا وتی "لەسەر ئەو بابەتە هیچ سکاڵایەک لای ئێمە تۆمار نەکراوە و هەواڵ بە ئێمە نەدراوە".
"ھاوپەیمانیی نیشتمانی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ تێکرای لایەنە سیاسیەکاندا ھەیە"
هاوکات ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە "بۆ زانیاری و ئاگاداربوونی هەموولایەک، هاودید مامۆستا محەمەد عەوڵا رەسوڵ ناسراو بە مامۆستا محمد گرتکی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری راپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە رۆژی 15/10/2020 کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لەماڵ دەرچووە و پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ پەیوەندیی تەلەفۆنی بڕاوە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نەماوە، پاش هەواڵپرسین و بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکان و بەهاوکاری ئەوان دەرکەوت کە ناوبراو دواجار لە پاشنیوەڕۆی ئەو رۆژە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لە کۆتا بازگەی ئاسایشی زورکان لە ناوچەی سەنگەسەر بەرەو قەندیل پەڕیووەتەوە و لەوکاتەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم روونکردنەوەیە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی بەردەست نییە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە کاتیکدا ھاوپەیمانیی نیشتمانی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ تێکرای لایەنە سیاسیەکاندا ھەیە و بەردەوام لە ھەماھەنگیدا بووە بۆ پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، هاوکات مامۆستا محمد گرتک، کەسایەتییەکی سەنگین و ناسراوی ناوچەکەیە و ھەمیشە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ئاشتەوایی کۆمەلایەتی و پەیوەندیی باشی سیاسی لە ناوچەکەدا و ھەمیشە بە تەنگ ئاشتی و ئاشتەوایی خەڵکی ناوچەکەوە بووە، هیوادارین بەزووترین کات هەواڵی سەلامەتی ئەو بەرپرسەمان بەدەست بگات و بگەڕێتەوە سەرکار و ناو خێزان و کەس وکارو دۆستان و هاودیدانی ، لەگەڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو دەزگا و لایەنانەی هاوکارمان بوون لەم بارەیەوە".
س.س