عیراقی

موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات دژی هێزەکانی ئەمریکا لەبەرانبەر ئەوەی سەروەری خاکی عیراقیان کردووە.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "بە خۆپیشاندانی ملیۆنی سەرکەوتن بەدەست دێت و دەبێتە خێر و بەرەکەت بۆ عیراقییەکان ئەی سەربازانی خوا و نیشتیمانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیانە و یەکگرتوو دژی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام بدەن لە عیراق".

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا داوایەک ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت "عیراق و حەوزەکەتان داواتان لێدەکات کەمتەرخەمی مەکەن لە خۆپیشاندان، من دڵنیام لەوەی ئێوە بۆ هەمووانی دەسەلمێن کە کرنوش بۆ خۆبەگەورەزانانی جیهان نابەن، بەڵکو کڕنوش تەنها بۆ خوا دەبەن".

هەروەها نووسیوشیەتی "لە دوای ئەوەش گردبوونەوەی میللی و سیاسی و پەرلەمانیمان دەبێت بۆ پاراستنی عیراق و گەل و سەروەری خاکەکەی".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان