کوردستانی
هه‌سه‌ده: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق باش نین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فهرماندهیهكى هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، گفتوگۆكانى نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق باشنین و هێشتا هه‌نگاوى جدیی له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه نه‌نراوه.
سیپان حەمۆ/ فەرماندەیەكی هەسەدەیە رایگه‌یاند "گفتوگۆكانی نێوان هەسەدە و دیمەشق بە دۆخێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و تا ئێستە هیچ هەنگاوێكی جدیی بەرەو یەكخستنەوەی سیاسی و سەربازی لە نێوان هەردوولا نەنراوە".
وتیشى "بەتەواوەتی بە رێككەوتنی 10ی ئاداری دیمەشق پابەندین و هەسەدە پێی وایە خۆیەكخستنەوەی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا بژارەیەكی ستراتیجی و ئامانجێكی سەرەكییە بۆ سەركردایەتییەكەی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ناكۆكییەكانی نێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق بریتییە لە جیاوازیِ لە تێگەیشتن و سەیركردنی بابەتی خۆیەكخستنەوە و هاوبەشی، هاوكات بەیەكەوەبەستنەوەی هەردوو بابەتی یەكخستنەوە و داماڵینی چەك لەگەڵ وادەیەكی كاتی، هەڵەیە".
ع
بیروڕا


