ئابووری
برنجى ئه‌م مانگه زۆر تایبه‌ت و جیاوازه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
برنجى ئه‌م مانگه‌ى به‌شه‌خۆراك له كوالێتی زۆر باشه و بریكاره‌كانیش داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتییان نه‌یفرۆشن و به‌كارى بهێنن چونكه زۆر باشه.
ئه‌كره‌م ره‌حیم، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "برنجى ئه‌م مانگه‌ى به‌شه‌خۆراك جۆرێكى زۆر تایبه‌ت و نایانه و كوالێتى زۆر باشه و به‌هۆى باشى جۆره‌كه‌ى خه‌ڵك وه‌ریانگرت و كه‌متر خه‌ڵك ده‌یفرۆشنه‌وه".
وتیشى "برنجه‌كه كوالێتى زۆر باشه و بۆنى خۆشه‌و بۆخواردن زۆر له‌و برنجانه‌ى بازاڕ باشتره كه‌كیلۆى به 1750 دیناره، داوا ده‌كه‌ین هاوڵاتییان نه‌یفرۆشن و به‌كارى بهێنن چونكه وه‌ك مانگه‌كانى تر نییه كه‌ڵكى خواردنى نه‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆى باشى جۆره‌كه‌ى، یه‌ك فه‌رده له‌و برنجه له بازاڕ نزیكه‌ى 30 هه‌زار دینار ده‌كات، له‌كاتێكدا له مانگه‌كانى رابردوو ئه‌و برنجه‌ى دراوه یه‌ك فه‌رده كه‌متر له 20 هه‌زار دینارى كردووه".
ع
بیروڕا


