راپۆرت
زێڕ له دۆخێكى ناجێگیردایه... به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌دواى رێككه‌وتنى چین و ئه‌مه‌ریكا و بڕیارى دابه‌زاندنى 25 خاڵ له سووى بانكى له لایه‌ن بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، بازاڕى زێر له دۆخێكى ناجێگیردایه و دوو هه‌فته‌ى بێ پێشبینى به‌ڕێكرد، به‌ڵام كۆمپانیا‌و بانكه گه‌وره‌كانى جیهان باس له به‌رده‌وامى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون ده‌كه‌ن.
رۆژێك پێش بڕیارى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى دابه‌زاندنى سووى بانكى، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و شى جینپینگ، سه‌رۆكى چین، له كۆریاى باشور كۆبوونه‌وه و دواى دوو كاتژمێر باسیان له رێككه‌وتن و كۆتایی هێنان به كێشه‌كان و خاوبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كان كرد و به‌هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ى گومرگى له‌سه‌ر چین كه‌مكرده‌وه.
شه‌وى دواتر، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ى سووى بانكى 2 خاڵ كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كان و رێككه‌وتنه‌كه به ئاراسته‌ى دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه كاریگه‌رییان نه‌بوو له‌سه‌ر نرخێى زێڕ و دوو هه‌فته‌ى بێ پێِشبینى به‌رێكردووه.
له لایه‌كى تره‌وه كۆمپانیا‌و بانكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى زێڕ ده‌كه‌ن و پێیان وایه هێشتا زێڕ ئاراسته‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌یه و پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن له ساڵى 2026، ئۆنسه‌ى زێڕ به‌ربه‌ستى 4500 دۆلار ببێڕێت و بۆ 5000 هه‌زار به‌رزبێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دانیال تاکیدین، هاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سکایلینکس کاپیتال گروپ رایگەیاند "سەپاندنی باجی بەهای زیادکراو لەلایەن چینەوە لەسەر زێڕ، بازاڕە ناوخۆییەکانی سەرسام کرد بەبێ ئەوەی کاریگەرییەکی بەرجەستە لەسەر بازاڕی جیهانی بەجێبهێڵێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئاڵتوون ئاراسته‌ى به‌رزبوونه‌وه و هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه له داهاتوودا".
ع
بیروڕا


