ئابووری

لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ نرخی زێڕی شكاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ نرخی زێڕی شكاند


مەودا میدیا-
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بۆ سەروو 4000 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام شەوی رابردوو یەك لێدوانی ترەمپ نرخی ئەو كانزایەی گەڕاندەوە بۆ ئاستی 3000 هەزار دۆلار.

رۆژی هەینی كە كۆتا رۆژی هەفتەی بازاڕە داراییەكانە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە 4,045 دۆلار، بەڵام شەوی رابردوو بەهۆی لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپەوە جارێكیتر گەڕایەوە بۆ خوارەوە و نرخی یەك ئۆنسە دابەزی بۆ 3,974 دۆلار، بەڵام پێش داخستنی بازاڕەكان جارێكیتر بەرزبووەوە بۆ ئاستی 4,000 دۆلار.

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"لێدوانەكەی شەوی رابردووی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێكەوتنیان لەگەڵ چین، هۆكاری ئەو دابەزینە گەورەیە بوو كە شەوی رابردوو لە نرخی زێڕدا روویدا". 

وتیشی"سەرەڕای كەمكردنەوەی نرخی سووی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە، بەڵام هێشتا وەك ئەوەی پێشبینی دەكرا نرخی زێڕ بەرزنەبووەتەوە كە هۆكاری ئەوەش بە پلەی یەكەم بۆ رێكەوتنی نێوان ئەمەریكا و چین دەگەڕێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئاراستەی ئەم نرخەی ئێستای زێڕ لە دوورمەودادا بەرزبوونەوەیە، بەڵام پێشبینی دەكەن پێش بەرزبوونەوەی چەند جارێكیتر دابەزین بكاتەوە و دواجار ئەم ئاستەی ئێستا جێبهێڵێت". 
ئ پ   


Qaiwan
Qaiwan