کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێشنیازکراوە سەرەتای مانگی داهاتوو خوێندن دەستپێبکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "ئەگەر چاوەڕێی کۆتایی هاتنی تەواوەتی کۆرۆنا بکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ئەوە روون نییە کەی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە پێشنیازی وەزارەتی پەروەردە وایە کە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە خوێندن بکرێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی بالای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا، بڕیار لەبارەی کردنەوە یان نەکردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان بدرێت.
پێشتریش د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکای قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە "سه‌باره‌ت به ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه" و دەشڵێت "وانەکان له سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێدەکات و وەرزی دووەم ناخوێندرێت".
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان روونیشی دەکاتەوە "ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه پارێزگاریكردن و پلان دانانه بۆ مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو".

ب.م