کوردستانی

پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بارەی بەخشین و دانانی وانەبێژان ئاگادارینامەیەکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن کرد.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، پەروەردەی سلێمانی ئاگادارى گشت بەرێوەبەرەکانی سنورەکەی دەکاتەوە، کە ناتوانن مامۆستایانى وانەبێژ ببەخشن یان دابنێن.

لە نوسراوەکەدا کە واژۆى دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى لەسەرە ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى ناوەندەکانى خوێندن لە سنورى بەڕێوەبەرێتیەکانتان بکەن، کە بەبێ رەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان ناتوانن مامۆستایانى وانەبێژ (دانەمەزراو) ببەخشن یان دابنێنن، هەر بەڕێوەبەرێک پابەند نەبێت سزادەدرێت.

ب.م

`