کوردستانی
عەلی حسێن: سبەینێ لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوە.
عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی شاندی حزبەكەی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بە میدیاکانی راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە لە هەولێر لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبینەوە".
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "هەر ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامیی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان کۆدەبینەوە".
ئەو بەرپرسەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەنیازن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆببنەوە.
ب.م