کوردستانی

پەروەردەی هەولێر: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەی هەولێر: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن
مەودا میدیا-

بەشدار عەبدولخالق خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "هەموو ئامادەكارییەك لە پارێزگای هەولێر كراوە بۆ كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی قوتابیان و خوێندكاران، تا كاتی ڕاگەیەندراوی فەرمی".

هەر ئەمڕۆش هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "ئەگەر چاوەڕێی کۆتایی هاتنی تەواوەتی کۆرۆنا بکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ئەوە روون نییە کەی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە پێشنیازی وەزارەتی پەروەردە وایە کە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە خوێندن بکرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی بالای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا، بڕیار لەبارەی کردنەوە یان نەکردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان بدرێت.

پێشتریش د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکای قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە "سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كردنه‌وه‌ یان نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌" و دەشڵێت "وانەکان له ‌سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستپێدەکات و وەرزی دووەم ناخوێندرێت".
  
  بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان روونیشی دەکاتەوە "ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه‌ پارێزگاریكردن و پلان دانانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan