کوردستانی
کادرێکی پێشکەوتووی پارتی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ناجی باڵەتەیی، کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان و کارگێڕی لقی 20ی شێخانی پارتی لە ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیا راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوباتی 2020 کاتژمێر 3:00 لە گەرەکی شاخکێ لە پارێزگای دهۆک ناجی باڵەتەیی، کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان و کارگێڕی لقی 20ی شێخانی پارتی لە ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
ئاماژەی بەوەکرد "هۆکاری خۆکوشتنەکە بەهۆی نەخۆش کەوتنی کوڕەکەیەوە بوو کە ماوەی دوو مانگە نەخۆشە، بۆیە ئەویش دۆخی دەروونی تێکچوو بوو، ناجی باڵەتەیی باوکی ئارام باڵەتەییە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتییە لە ئـەنجۆمەنی نوینەرانی عیراق".
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا تەرمی ناجی باڵەتەیی لە پزیشکی دادی دهۆکە و نەدراوەتەوە بە کەسوکاری و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
س.س

بیروڕا