کوردستانی

رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە دەستنیشان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە دەستنیشان کرا
مەودا میدیا- 

وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە بریتی دەبێت لە %21 هاوشێوەی مانگی پێشوو.

لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم داوای لە گەنجینەکان کردووە کە سەرجەم وەزارەتەکان ئاگادار بکەنەوە بەوەی لیستی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی %21ی کۆی مووچەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە کە لێبڕینی مووچەی پلە باڵاکان بە رێژەی %50 دەبێت هاوشێوەی مووچەکانی مانگی رابردوو.

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و لە ماوەی 5 رۆژدا سەرجەم دامەزاروەکان مووچە وەربگرن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan