کوردستانی

عەممار حەکیم گەیشتە شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەممار حەکیم گەیشتە شاری سلێمانی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عیراق گەیشتە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری سلێمانی لەلایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوباتی 2021  عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عیراق گەیشتە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا.

عەممار حەکیم هەر لەگەڵ گەیشتنی بە شاری سلێمانی سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد، هەروەها بڕیارە لەگەڵ هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبێتەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا.
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan