کوردستانی

"هەموو پێداویستییەکانی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ئامادەکراوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هەموو پێداویستییەکانی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ئامادەکراوە"
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو پێداویستییەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەڕێز وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و رووپێوکردنیان و هەماهەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستیی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاری کردن لە پێداویستییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "راسپێردراوون بۆ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن هاوڵاتییان و پتەوکردنی زیاتری رێکارەکان و پێداویستییەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان، هەروەها لە ئێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و رایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "تا ئێستا لە رووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID19، بەڵام بە هەستیارییەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین، هەروەها ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر رێکارێک کە بڕیاری لێبدرێت بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق روو لە هەرێم دەکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan