کوردستانی
کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2021 بکات، هەروەها رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگی دوو 21% دەبێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، بڕیارە 25ی شوباتی 2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی لێبڕینی 21% بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، بەڵام تا ئێستا دیار نییە یەکەم وەزارەت کوێیە مووچە وەردەگرێت.
س.س