کوردستانی

ورده‌كاری گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ سه‌ر پارێزگای سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ورده‌كاری گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ سه‌ر پارێزگای سلێمانی
مەودا میدیا- 

ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ به‌نیازن تابلۆی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی بگۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن، ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا پێویست ده‌كات سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگاكانی دیكه‌ بكه‌ن. 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌شی هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ ترافیك ئێف ئێم دراون، دوای ئه‌وه‌ی شۆفێر داواكاریی"عه‌ریزه‌" له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی، پشكنینه‌كانی به‌ڕاد‌ و هه‌ز‌ و مه‌رجی توندوتۆڵی له‌سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ناوی شۆفێره‌كه‌وه‌ بێت، دوای پشكنینه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی، نوسراو بۆ نموونه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بنێرێت. 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات، ئه‌و شۆفێره‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌هاتوچۆی سلێمانی ته‌واوده‌كات‌و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی. 

به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌شی هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای  سلێمانی، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ناوی خۆیه‌وه‌ نه‌بێت، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڕیار له‌ هه‌ردوو لایه‌ن وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان له‌سلێمانی ئاماده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی فرۆشیار بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ولێر دابنیشێت، پێویسته‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕیار سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بكات، بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری خاوه‌نی پێشووی ئۆتۆمبێله‌كه‌، به‌مشێوه‌یه‌ له‌كۆتاییدا ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌بێت به‌ناوی شۆفێره‌كه‌وه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ سلێمانیش، تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ سلێمانی. 

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan