کوردستانی
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی داوایەک لە مەسرور بارزانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە لە پەیامیکدا روونیدەکاتەوە ئەوەی دەیەوێت ئەوەیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر دەیەوێت گەورەیی بنوێنێت و خۆی دەرباز بکات لەو قەیرانەی تێیکەوتوە ئەوەیە کە تویتێک بکات وەکو باوکێک داوا لە دادگای هەرێم بکات پێداچونەوەیەک بە بڕیاری سزادراوانی بادیناندا بکات.
ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەپەیامێکدا داوایەک ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت "ماوەی چەن رۆژێکە بابەتێکی گرنگ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەو دنیای بەخۆیەوە مەشغوڵکردووە ئەویش دادگایی کردنی چالاکوانەکانی بادینانە، من خۆم ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ لە بادینان بووم و پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ خەڵکی بە شەرەفی بادینان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، " ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە کە کاک مەسرور ئەگەر دەیەوێت گەورەیی بنوێنێت و خۆی دەرباز بکات لەو قەیرانەی تێی کەوتوە ئەوەیە کە تویتێک بکات وە وەکو باوکێک داوا لە دادگای هەرێم بکات پێداچوونەوەیەک بکەن لەو بڕیارەی کە ئەم کۆمەڵە گەنجەیان سزاداوە".
ئاراس شێخ جەنگی باسی لەوەش کردووە "ئەگەر مەسرور بارزانی ئەوە بکات ئەوە سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ ئەوەی متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەست بێنێتەوە".
ک. ر