عیراقی

سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بەردەوام بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بەردەوام بن
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوا له‌ خۆپیشانده‌رانی عیراق ده‌كات به‌رده‌وامبن و فشاره‌ بخه‌نه‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئاماژە بەوەشدەکات لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ شكستیان هێناوه‌.

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی رەوتی سه‌در له‌ تویتێکدا نووسیویەتی "لایەنە سیاسییه‌كان له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت، شكستیان هێناوه‌ و داوا له‌ هه‌وادارانی دەکات ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌ له‌ نزیك ناوچه‌ی سوزی شاری به‌غدا بكه‌ن".

داواشی کردووە لە خۆپیشانده‌رانی عیراق کردووە "به‌رده‌وامبن و فشاره‌ بخه‌نه‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ".

نووسیوشیەتی "لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ شكستیان هێناوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی حكومه‌تی نوێ بێ لایه‌ن بن،هەروەها عیراق به‌ قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان