کوردستانی

شارەوانی لەسەر رووخاندنی زیادەڕۆییەکەی مزگەوتی بەهەشت روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی لەسەر رووخاندنی زیادەڕۆییەکەی مزگەوتی بەهەشت روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- 

شارەوانی سلێمانی لەبارەی رووخاندنی زیادەڕۆییەکەی مزگەوتی بەهەشتەوە روونردکنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە بەشێک نەبووە لە مزگەوتەکە.

ئاری محەمەد بەڕێوەبەری بەشی زیادەڕۆی لە شارەوانی سلێمانی لە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وردەکاری رووخاندنی زیادەڕۆییەکەی مزگەوتی بەهەشتی خستەڕوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو شوێنەی رووخاندوویانە بەشێک نەبووە لە مزگەوتی بەهەشت بەڵکو لەسەر شەقامی گشتی و شۆستە درووستکراوە.

وتیشی "پێش ئەوەی زیادەڕۆییەکە بڕوخێنریت چوار جار ئاگادارکردنەوەی بۆ ئیدارەی مزگەوتەکە رۆشتووە بەڵام هیچ وەڵامدانەوەیەکیان نەبووە".

 ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە لەبەردەم مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی، هەندێک زیادەڕۆیی رووخێنرا و دواتر لەلایەن مامۆستای مزگەوتەکەوە بانگەشەی ئەوەکرا کە ئەو شوێنەی رووخێنراوە شوێنی مردوو شۆردن بووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان