کوردستانی

یاسای وەزارەتی دارایی هەموار دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاسای وەزارەتی دارایی هەموار دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا رەشنوسی هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی پەسەند کرا و بڕیار درا رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی تەمووزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پرۆژە یاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووی پەسەند کرا و بڕیار درا رەوانەی پەرلەمان بکریت.

هەموارە نوێکەی ئەو یاسایە، بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی بۆ پەیکەری وەزارەتەکە زیاد دەکات ئەویش بەڕێوەبەرایەتی 'دڵنیایی'یە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan