کوردستانی

دادگا چوار تۆمەتباری سزادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا چوار تۆمەتباری سزادا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای قەزای کفری سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بە تۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر.

هیوا عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تەموزی 2021 راگەیاند "دادگا بەپێی مادەی 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار کەسدا سەپاند".

ئاماژەی بەوەشکرد "سیانیان بە یەک ساڵ زیندانیکردن سزادران و تۆمەتباری چوارەم بە یەک ساڵ و بژاردنی پێنج ملیۆن دینار حوکمدرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان