کوردستانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا دەنگ لەسەر پشتگیریکردنی تەواوبوونی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا ئەندامانی ئەنجومەنەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا ئامادەبن.
بەگوێرەی نوسراوەکە، کۆبوونەوەکە لە سەر پێشنیازی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقە و تایبەتە بە دەنگدان لەسەر بڕیاری پشتیگیریکردنی بەپارێزگابوونی تەواوکردنی هەڵەبجە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و هەرەیەک لە پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی تێیدا ئامادە دەبن.
ب.م