کوردستانی

ئەمەریكا: یارمەتیی هاوبەشەكانمان دەدەین بۆ سەلامەتی و ئاسایش و چاودێری بایۆلۆجی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا: یارمەتیی هاوبەشەكانمان دەدەین بۆ سەلامەتی و ئاسایش و چاودێری بایۆلۆجی
مەودا میدیا-

كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر بەشداریی كردنەوەی پرۆژەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و رایگەیاند یارمەتی هاوبەشەكانمان دەدەین بۆ بەدەستهێنانی سەلامەتیی و ئاسایش و چاودێریی بایۆلۆجی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تەمووزی 2021، رۆب والەر، کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی كوردستان  بەشداربوو لە کردنەوەی تاقیگەی ناوەندیی ڤێرتەرنەریی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر.

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا باسی گرنگی پرۆژەكە و یارمەتیدانی هەرێمی كوردستانی وەكو هاوبەشێكی ئەمەریكا كردووە و نووسیویەتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شانشینی یەکگرتوو بڕی یەک ملیۆن و 100 هەزار دۆلاریان بەخشیوە بۆ نۆژەندکردنەوەی تاقیگەکە، ئەمەش نموونەیەکی نایابی ئەوەیە کە چۆن پڕۆگرامی کەمکردنەوەی مەترسییە بایۆلۆجیەکان (BTRP)ی ئاژانسی کەمکردنەوەی مەترسییەکان کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە (DTRA)، یارمەتی هاوبەشەکانمان دەدات پەرەی زیاتر بە سەلامەتیی بایۆلۆجی و ئاسایشی بایۆلۆجی و چاودێریی بایۆلۆجی بدەن".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان