کوردستانی
ئیلهام ئەحمەد: توركیا دەیەوێت كەركوك داگیربكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات- مەسەدە رایگەیاند یەكێك لە ئامانجە دیارەكانی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان داگیركردنی كەركوك و موسڵە، ئەوەش رووندەكاتەوە پەكەكە كراوەتە بیانووی ئەو هێرشانە و بەپێچەوانەیشەوە توركیا هەر لەشكركێشی دەكرد.
ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی فوراتی وتووە "ئامانجی هێرشەکانی دوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بۆ ئەوەیە خۆی بگەیەنێت بە موسڵ و کەرکوک، لەبەر ئەمەیە هێرش بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەکات. هەر لەبەرئەوەیە هەبوونی هێزی گەریلا دەبێتە پێویستییەک لەوێ".
ئەحمەد ئەوەش رووندەكاتەوە "پەکەکەیش نەبووایە دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بیانووی تری هەر دەدۆزییەوە، لەبەرئەوە بۆ تورکیا کورد هێڵی سوورە و هەموو کات دەیەوێت هێرشی بکاتە سەر".
ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات باسی لەوەشكردووە "پرۆژەی سەرەکیی دەوڵەتی تورک بەرفراوانکردنی خاکەیەتی، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا كورد وەک ئاستەنگی لەسەر رێگەی خۆی دەبینێت، یەکەمین شوێنیش بۆی داگیرکردن خاکی باشووری کوردستانە و هەبوونی گەریلایش لە پێشی خۆی بە ئاستەنگ دەزانێت و لەبەر ئەمەیشە هێرشی گەورە دەکاتە سەر گەریلا".
خ.غ