کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامە لە دەسەڵاتی وەزارەتەکەیاندا نییە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە مووچە و دەرماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نووسراوی(ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە باس لە چاوخشاندن بە سەرجەم مووچە و دەرماڵەی بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات".

روونیشکراوەتەوە "بەو پێیە وەزارەتی ئابووری بە گشتاندنی ژمارە (7) بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووە، هەر بۆیە دەمانەوێت ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە".

ئەو خاڵانەی لە روونکردنەوەکەدا هاتوون:

گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و رێنماییە بەركارەكان بڕوانامەیان بەدەستهێناوە. 

هەمواركردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە.

لە رۆژانی داهاتوو روونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.

ب.م


Qaiwan
Qaiwan