گشتی

بەچەند رێگەیەک منداڵەکەت فێربکە زوو بخەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەچەند رێگەیەک منداڵەکەت فێربکە زوو بخەوێت
مەودا میدیا-

هەمیشە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە شەوانە زوو منداڵەکانمان بخەوێنین، بەڵام زۆر جار منداڵەکانمان بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە درەنگ دەخەون یان سیستەمی خەویان تێک دەچێت.

 کۆمەڵێک رێگای گونجاو هەیە بۆ ئەوەی منداڵەکانمان فێربکەین شەوانە زوو بخەوێت:
 
 یەکەم: شەوانە نوستن لە هەمان کاتدا وادەکات منداڵەکە رابێت و لە کاتی خۆیدا بخەوێت، هەوڵ بدە جیاوازی کاتی نوستنی لە هەموو شەوێکدا زیاتر نەبێت لە سەعاتێک.

 دووەم: با شوێنی نوستنی کەمێک تاریک بێت، یان رووناکییەکی زۆر کەم هەبێت، بەڵام با بەتەواوی تاریک نەبێت ئەگەر هەستت کرد منداڵەکەت لە تاریکی دەترسێت.

 سێیەم: نزیکەی کاتژمێرێک بەر لە خەوتن نابێ سەیری مۆبایل و ئایپاد وهیچ شاشەیەک بکات، وە هەرگیز لە ژووری خەوتنی منداڵ تی ڤی دامەنێن.

 چوارەم: باشترە بەڕۆژ نەخەوێت، ئەگەر تەمەنی زیاترە لە سێ ساڵ.
 ئەگەر بکرێت هەوڵ بدە منداڵەکەت رۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، یان کاتژمێرێک لە دەرەوەی ماڵ و لە شوێنێکی کراوە یاری بکات وەکو  باخچە یان پاڕکی ناو گەڕەکەکان.

 پێنجەم: مەهێڵە منداڵەکەت بە برسیەتی بخەوێت، دەتوانی بەر لە خەوتن شیری پێبدەیت، یان پارچە کێکێکی سادە و پێنەدانی خواردنی قوڕس و چەور،  دوو کاتژمێر بەر لە خەوتنی.

 شەشەم: زۆر گرنگە دایک و باوک هەوڵ بدەن خۆیان رابهێنن زوو بخەون، یان بەلایەنی کەم ئەو کاتژمێرەی دەیانەوێت منداڵەکە بخەوێنن روناکی ماڵەکە زۆر کەم بکەنەوە و (تی ڤی)ەکان بکوژێننەوە، تاکو منداڵەکەش بە ئاسانی رازی بکەن بچێتە جێگای نوستنی خۆی و کەشێکی هێمنی بۆ بڕەخسێت، بێگومان ئەگەر دایک و باوک زۆر درەنگ بخەون، چاوەڕێی ئەوە ناکرێت منداڵەکانییان فێری زوو نوستن ببن .

 حەوتەم: زانست ئەوەی سەلماندووە کە بەشی هەرەزۆری هۆڕمۆنی گەشە، لە سێیەکی شەو دەدەدرێت کە باشتر کاری خۆی دەکات ئەگەر منداڵەکە خەوتبێت، بۆیە منداڵەکەت بێبەش مەکە لەو هۆڕمۆنە گرنگە.

 هەشتەم: ئەگەر ئێستاش  منداڵەکەت شەوان زۆر درەنگ دەخەوێت، هەوڵ بدە  بەرە بەرە فێری بکەیت، بۆ نمونە هەر هەفتە یان دە رۆژ جارێک پانزە یان بیست خولەک  زووتر بچێتە سەر جێگاکەی خۆی، تاکو بەتەواوی رادێت، چونکە ئەگەر منداڵێک وا راهاتبێت هەموو شەوێک کاتژمێر دوانزە بخەوێت، زۆر زەحمەتە  بتوانیت بەماوەی چەند رۆژێک فێر بێت زوو بخەوێت و دەبێت ئارامگر بیت لەگەڵیدا.
 
ر. ر
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن