کوردستانی
سۆران؛ پیاوێک لە کاتی رزگارکردنی هاوسەرەکەیدا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ لە هاوینە هەواری گەلی عەلی بەگ خنکاوە کاتێک ویستویەتی هاوسەرکەی لە خنکان رزگار بکات.
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند "كاتژمێر 3:35 خولەکی دوای نیوەڕۆ ئاگادارى ژوورى بزوێنى به ڕێوەبەرايەتيمان كرایەوە لەبوونى رووداوێكى خنكان لە رووباری گەلی علی بەگ به ناوی(هەرێم محەمەد مولود)ی تەمەن 28 ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەولێر و لە ئەسڵدا خەڵکی پارێزگای کەرکوکه، له گه ل خێزانەکەی به مه به ستی گەشت و سەیران روویان له م ناوچەیەکردووە لە رووباری گەلی عەلی بەگدا خنکاوە".

روونیشکردەوە "سەرەتا هاوسەرەکەی نزیک دەبێتەوە لە کەناری رووبارەکە دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە و لە لایەن پياوەكەیەوە رزگار دەکرێت، بەڵام ناتوانێت گیانی خۆی رزگار بکات لەنێو رووبارە کە دەخنکێت"
باسی لەوەشکردووە "تەرمی هەرێم لە لایەن هاوڵاتییانەووە لە رووبارەکە دەرهێندراوەتەوە و دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە".

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت "لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە تاکو ئيستا( 12)هاوڵاتی لەنێو رووبارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتییەکەماندا خنکاون".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا