عیراقی

بۆ ئەم مانگە لەگەڵ بەشەخۆراکدا ئەم جۆرە برنجە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەم مانگە لەگەڵ بەشەخۆراکدا ئەم جۆرە برنجە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، سەرجەم سایلۆکان لە سەرانسەری وڵات چاکدەکەینەوە و دوو سایلۆی نوێش لە ئەمساڵدا بە ئاستێکی بەرز لە شەترە و کەربەلا دەکەینەوە, لە ئێستادا کەشتییەک بە 33 هەزار تۆن برنجی ئەرجیوانیەوە گەیشتوەتە بەندەری ئوم قەسر ئامەدەدەکرێت بۆ دابەشکردن.

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "کۆگاکانی خۆراک لەبەغدا و پارێزگاکان بە بڕێکی زۆر کەلوپەلی خۆراکی دابین دەکەن، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی پێداویستی خۆراکی لەجاری داهاتوودا بەشێوەیەکی تەواو و گەیشتنی سەرجەمی مادەکان بۆ ئەو کۆگایانە ئەو بڕیارەیان داوە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "کەشتییەک بە 33 هەزار تۆن برنجی ئەرجیوانیەوە گەیشتوەتە بەندەری ئوم قەسر، ئەوانی تریش بە دوای یەکدا دەگەن، هەموو پێداویستیەکان نمونەیان لێوەرگیراوە و لە تاقیگەدا پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە بەمەستی دڵنیابوونەوە لە کوالێتیەکەی و ئەو پشکنینەش لە هەموو کۆگاکان بەردەستە و سەبەتەی خۆراکیش جێبەجێکراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "وەزارەتی بازرگانی بەڵێنی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەى سەرجەم سایلۆکانی داوە بۆ ئامادەکاری وەرگرتنی خۆراك لە وەزری زستاندا و بەتایبەت لە مانگی کانوونی یەکەم و دووەمدا، و هاوکات دوو سایلۆی دیکە لە کەربەلا و شەترە دەکرێنەوە کە توانای وەرگرتنی 30 هەزار تۆن پێداویستی خۆراکییان هەیە و تێچووی هەریەکێکیان 10 بۆ 12ملیار دینار عیراقیدایە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان