عیراقی
ڤیزا لە نێوان عێراق و ئەم وڵاتە هەڵدەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عیراق تەنھا گەشتە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە لە ئێستادا و لە دوای کۆتایهاتنی کۆرۆنا گەشتەی وشکانیش دەگرێتەوە.
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عیراق تەنھا گەشتە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە لە ئێستادا و لە دوای کۆتایهاتنی کۆرۆنا گەشتەی وشکانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021 ئیرەج مەسجدی, باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە بارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عیراق رایگەیاند "ئەو بڕیارە لەئێستادا تەنھا ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە گەشتی ئاسمانی دەکەن و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن دەبێت، و لەگەڵ کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا رەنگە ھەڵگرتنی ڤیزا گەشتە وشکانییەکانیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بگرێتەوە".
ئەوەشی خستووتەڕوو "سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئێران، بە ئامانجی فراوانکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان بووە لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و ئەمنی".
ر. ر
ر. ر