عیراقی
سەدر داوایەک لە سوپای عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، سوپای عیراق دەبێت سندوقەکانی دەنگدان بپارێزێت لە ساختەکاری و پێشێلکاری هەروەک چۆن ئاسایشی وڵات دەپارێزێت لەو مەترسییە ناوخۆی و دەرەکیانەی رووبەڕووی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێکدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە "سوپای عیراق توانی شکۆی خۆی بەدەستبهێنێتەوە و هێزی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسەپێنێت، هەروەها لەم کاتەدا هێزێکن دور لەحزبایەتی و مەزهەبی و بوونەتە جێگەی رەزامەندی هەمووان".
سەدر دەشڵێت "دواین ئەرکی سوپا کە وەک ئاستەنگییەک دێتە پێشیان پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانە لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیان لەوەی سوپا دەتوانێت رێگربێت لە روودانی پێشێلکاری، گەندەڵی و ساختەکاری لەرۆژی هەڵبژاردنەکان".

بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن، 276 حیزب و 44 هاوپەیمانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەشدارن، زیاتر لە 24 ملیۆن کەس لە 83 بازنەی هەڵبژاردنەوە 329 کاندیدی پەرلەمان هەڵدەبژێرن کە نۆ کورسییان بۆ پێكهاتەکانە.
ر. ر
ر. ر