عیراقی
ژنان رۆڵی کارایان دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاندیدێکی ژنی هاوپەیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ژن مافی هەیە لە کاری سیاسیدا بەشدار بێت و هاوشانی پیاوان کاری سیاسی بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد لەم هەڵبژاردنەدا رێژەیەکی باشی ژنان بەشدارن.
سەوسەن شاهین، کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی سێی پارێزگای دهۆک لەبارەی رۆڵی ژن لە کاری سیاسەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ژن مافی هەیە لە کاری سیاسیدا بەشدار بێت و هاوشانی پیاوان کاری سیاسی بکەن، لایەنی سیاسیش ئەو مافەی داوە بە ژن بەشداری کاری سیاسی بکات".
لەبارەی رۆڵی ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا وتی "لەم هەڵبژاردنەدا رێژەیەکی باشی ژنان بەشدارن و ئێمەش بەو رێژەیە رازین، هەروەها خەڵکیش پشتگیری ژنان دەکات بۆ چوونە پەرلەمان".
ئەو کاندیدە ژنە وتیشی "کاتێک ئێمە بچینە پەرلەمان داکۆکی زیاتر لە مافەکانی ژنان دەکەین، چونکە بە تەواوەتی مافەکانی ژنان نەهاتووەتە دی، بۆیە دەبێت لە سەرجەم بوارەکان گرنگی زیاتر بدرێت بە مافەکانی ژنان دەنگی ئێمەش لەگەڵ دەنگی ژنان دەبێت".
بڕیارە لە 10ی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشدا لایەنە سیاسییەکان دەستیانکردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکانی کردووە.
س.س