عیراقی

دوو خۆراکی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو خۆراکی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیاریدا کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان کەمبکاتەوە، لەبری ئەوە نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ نۆک بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان لە بەشەخۆراکی ھاوڵاتییان و باشکردنی کوالیەتی خۆراک، بڕیارە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان کەمبکەنەوە، لەبری ئەوە چەند ماددەیەکی دیکەی وەک شوێنگرەوە بۆ ھاوڵاتییان دابین بکەن".

ئەوەشی خستووتەڕوو "لە بری ئەو کیلۆ شەکرەی لە بەشەخۆراکی ھاوڵاتییان کەم دەکرێتەوە، نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ نۆک بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت، ماددەکانی دیکەی وەک ئارد و برنج و زەیتیش وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان